کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، “ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرمی نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ دەڵێت، “ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچەش بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەکانی گەرمی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە”.