لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانیی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە، وەزارەتی دارایی کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتەووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224و269) فیدراڵی/2023) کە لە 21/2/2024 سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، شەهیدان و ئەنفال، گرێبەستەکان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
دادگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت و رەزامەندی وەزیری دارایی، لەسەر بنەمای ئەوەی لە دەقی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی هاتووە، و لەسەر داواکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕە پارەیەک لەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان داندراوە لە 11/3/2024 لە پێناو پێدانی شایستە داراییەکان بۆ فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024.
دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دەشڵێت، “وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی داوە بۆ مانگی شوبات و بۆ مانگی ئازار مەرجە لە رێگەی سیستمی بانکییەوە دابەش بکرێت.