وەزارەتی دارایی عێراق: تەیف سامی نوسراوی ناردنی پارەی بۆ هەرێم واژوکرد

رۆژنامەی سەباح کە رۆژنامەیەکی فەرمی عێراقە بڵاویکردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژوی لەسەر بڕیاری خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی مانگی شوبات کردووە بۆ مووچەی خانەنشینان و ئەوانەی چاودێری کۆمەڵایەتیی دەیانگرێتەوە.

وەزیری دارایی جەختیشیکردووەتەوە، بە گوێرەی نوسراوی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بە هیچ جۆرێک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج ناکرێت بۆ مانگی ئازار بەبێ دروستکردنی کارتی بانکی.
130 ملیار دینار بۆ مووچەی خانەنشینان و ئەوانەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە نێدرا

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، 130 ملیار دینار بۆ مووچەی خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی تەرخانکراوە بۆ مانگی شوبات و جەختیشیکردووەتەوە، بە هیچ جۆرێک مووچەی مانگی ئازار بەبێ دروستکردنی هەژمار و کارتی بانکی خەرجناکرێت بە گوێرەی نوسراوی دادگایی باڵای فیدڕاڵیی عێراق.

بە گوێرەی زانیارییەکان پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بڕێک پارەی دیکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی هەرێم بکرێت

بابەتی پێشتر

چۆن لە مانگی رەمەزاندا رێژەی تینوێتیمان کەمبکەینەوە؟

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی 213 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و دۆلار لە بازاڕەکان بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دووەم جار نەوت دابەشدەكرێت

بۆ دووەم جار نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا دابەشدەكرێت. كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان رایگەیاند،…
Total
0
Share