دیوانی وەقفی سوننی و کۆمەڵەی فیقهی عێراق بڵاویانکردەوە، ئێوارەی رۆژی شەممە چاودێریی بینینی مانگ دەکەن.
دیوانی وەقفی سوننی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی رۆژی شەممە چاودێریی بینینی مانگ دەکەن.
گەر ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەکەی وەقفی سوننی عێراق مانگ ببینێت، سبەینێ یەکشەممە لە عێراق دەبێتە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان، بە پێچەوانەشەوە رۆژی دووشەممە دەکرێتە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیار لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بدات.