ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی سودمەندانی یاسای پاراستن و چاودێری کۆمەڵایەتی 583 هەزار و 809 ژنە.
هودا سەجاد، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕێی هاوکاریکردنی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، لەنێویاندا یەکێتی ئەوروپا، بۆ هاوکاریکردن لە پێناو پاراستنی ئازادییە گشتییەکانی ژنان، بەتایبەت لە دۆخێکدا عێراق لە باری لەناکاو دەردەچێت و بەرەو بوژاندنەوە دەچێت.
جەختیشیکردەوە، هێشتا زۆر شتمان ماوە بیکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و پاراستن و بەهێزکردنی ژنان بۆ ئەوەی رۆڵی ژیانی خۆیان بە شێوەیەک بپارێزن کە شکۆیان بپارێزێت و بوونی مرۆڤایەتییان بپارێزێت لە پێناو بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی تەندروستدا.