وەزیری دارایی عێراق وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکانی لە مانگی رەمەزاندا راگرت

وه‌زیری دارایی عێراق بڕیاریدا وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌ و قه‌رزه‌كانی هاوڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا لە بانکە حکومییەکان رابگرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ پشتبه‌ستن به‌ رێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی بڕیاریدا بۆ مانگی ره‌مه‌زان وه‌رگرتنه‌وه‌ی قیستی مانگانه‌ی پێشینه‌ و قه‌رزه‌كانی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له‌ بانكه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی رابگیرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لێبڕینی پاره‌ی بیمه‌ بۆ پێشینه‌ و قه‌رزه‌كان له‌ كۆمپانیاكانی بیمه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ بۆ مانگی رەمەزان رادەگیرێن.

له‌ راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان وه‌رگرتنه‌وه‌ی قیستی مانگانه‌ی قه‌رز و پێشینه‌كان و لێبڕینی پاره‌ی بیمه‌ له‌ سودمه‌ندبووان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

لە کۆبوونەوەی رۆژی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی بۆ مانگی رەمەزان دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان راگرتنی وەرگرتنەوەی قەرز و پیشینەکان بوو لە هاوڵاتییان و فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق.

بابەتی پێشتر

لە سۆران ماڵێک بەتەواوی سووتا و چوار کەسیش برینداربوون

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی خستنەڕووی ئەمڕۆی دۆلاری بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share