دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق: مانگی رابردوو 10 بومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراوە

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 10 بومەلەرزە لە خاکی عێراق تۆمارکراوە.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، لە مانگی شوباتدا، 40 بومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراوە، لە 10 یان چەقەکانیان لەناو عێراقدا بووە و 30 بومەلەرزەشیان لە وڵاتانی دراوسێوە بووە.

لەو بومەلەرزانەی مانگی رابردوو لە عێراق روویانداوە، چوار بومەلەرزەیان لە نەینەوا و سێ بومەلەرزە لە سلێمانی و یەک بومەلەرزە لە دهۆک و بومەلەرزەیەک دهۆک و هەولێر و کەرکوک روویانداوە.

بابەتی پێشتر

تونێلی دەربەندیخان پاککرایەوە

بابەتی دواتر

لە نۆکەندی ئینگلیز ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی بێسەروشوێن بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share