بۆ ژنان.. کەمخەوی تووشی جەڵتەت دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی کەمخەوی لە ژناندا دەبێتە هۆی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و مێشک و لەکارکەوتنی ماسولکەکانی دڵ لە داهاتوودا.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری Circulation بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، بەشێک لە ژنان لە نیوەی تەمەنیان درەنگ خەوتن و زوو لە خەو هەستان بووەتە بەشێک لە رۆتینی ژیانیان، بەڵام ئەمە بۆ داهاتوو کاریگەری نەرێنیان لەسەر تەندروستیی هەیە و دەکرێت هۆکارێک بێت بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک و لەکارکەوتنی ماسولکەکانی دڵ.

توێژەران دەڵێن، بە گشتی لە هەر چوار ژنێک یەکێکیان کێشەی کەمخەوی درێژخایەنی هەیە، لەمانەشدا ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتە و نەخۆشیەکانی دڵ زیاترە.

توێژەرانی بواری تەندروستی کۆکن لەسەر پەیوەندی نێوان نووستن و تەندروستیی دڵ، بەڵام هیچ زانیارییەکیان لەبارەی کاریگەرییەکانی زۆر خەوتن بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم رێنمایی کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە

بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون کە لەئێستادا لە کەرکوک و هەندێک پارێزگاى عێراقدا بڵاوبووەتەوە، وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ژمارەیەک…
Total
0
Share