كێشەی موچەی شەش مانگی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا چارەسەركرا

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كێشەی شایستە داراییەكانی شەش مانگی ساڵی ڕابردووی خۆبەخشانی نەخۆشخانەكەیان چارەسەركراوە و بڕیاری لەسەر دراوە.

یاد نەقشبەندی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا ئەمڕۆ سێشەممە 5ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، دوای دەست بەکاربونمان وەک بەرێوبەری نەخۆشخانە، هەموو هەوڵێکماندا بۆ چارەسەری کێشە کەڵەکەبوەکان گرتووەتەبەر.

ڕونیشیدەكاتەوە كە یەكێك لەوانە کێشەی خۆبەخشان بووە لە نەبونی فەرمانی كارگێڕی و پێنەدانی شایستە داراییەکانی شەش مانگی ساڵی 2020. دەشڵێت، “دوای هەوڵ و پشتیوانیەکی زۆر ڕەزامەندی درا بەسەرفکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ماوەی شەش مانگ”.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەكە لە پەیجی خۆی هاوپێچ وێنەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی بڵاوكردوەتەوە كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كراوە و تیایدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە 55 ملیۆن دینار دراوە بۆ ئەو كارمەندانە.

دەقی نوسراوەكە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: %84ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، 84%ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری دەربارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ساڵی ئایندەدا

تائێستا هیچ هەنگاوێك بۆ دەستپێكردنەوەی بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنراوە و پەرلەمانتارێكیش بەدووریدەزانێت بەغداد لەم دۆخەدا پشكی بودجەی…
Total
0
Share