دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی بەڵگەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان بکەری سەرەکی رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی (گوڵان)ی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا ئەوەش خراوەتەڕوو، رووداوەکە لەشەوی 28ی1ی2024 روویدا دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی تەمەن (85)ساڵ دەستڕێژی گولەی لێکرا، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

باس لەوەشکراوە، هێزەکانی ئاسایش لە ماوەی کەمتر لە (48) کاتژمێر تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکرد و دانی بە تاوانەکەیدا نا، بەهەڵە تەقەی لەم هاوڵاتییە کردووە و کێشەی لەگەڵ کەسێکی تردا هەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا بەماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی منداڵەکەی خۆی دەشێلێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

هاتوچۆ: چەند کاتژمێرێک تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share