فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە گوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، هەر چاو و قاوەیەک ستیکەری تەندروستی پێوە نەبێت و بەناوی لاوازکردن و کێشسەرخستن بفرۆشرێت، قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، قەدەغەکردنی ئەو جۆرە چا و قاوانە، بەهۆی بوونی ماددەی زیانبەخشەوەیە کە کاریگەری دەبێت لەسەر جەستەی مرۆڤ.