ئەمڕۆ بانکی ناوەندی چەند ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و بەهای دۆلار چی بەسەرهات؟

ئەمڕۆ بەهای دۆلار لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تاڕادەیەک بە جێگیری مایەوە و گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا نەهات و لە چوارێچوەی 152 هەزار دینار بەرامبەر بە 100 دۆلاردا مایەوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە 213 ملیۆن و 533 هەزار و518 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە.

لەو بڕەش، 11 ملیۆن و 390 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشتووە و 202 ملیۆن و 143 هەزار و 518 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە فرۆشتووە.

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، 100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتەکانی نزیک داخستنی بازاڕیشدا، 100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار و 150 دینار ئاڵوگۆڕی پێوەدەکرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بودجەی عێراق؛ لەنێوان چەقبەستوویی سیاسی، هەڕەشەی کورتهێنان و سیناریۆکانی داڕمانی بەهای دینار

لەکاتێکدا شەقامی عێراقی چاوەڕێی سەقامگیرییە، لە ژوورە داخراوەکانی بڕیاردان لە بەغداد باس لە قەیرانێکی دارایی بێوێنە دەکرێت، بودجەی…
زیاتر ببینە

سۆزان مەنسوڕ: هەوڵدەدرێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، هەوڵدەدێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە. سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share