وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی نێوان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و وەفدی یونامی و سەرۆکایەتیی هەرێم وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و سەرۆکی کارگێڕیی هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی وەفدی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) لە شاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە وادەیەکی گریمانەیی دیاری دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق بڕیاری لەبارەی ئەوە داوایەوە نەداوە کە لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئاڕاستەی کراوە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ڤیتامین B تووشی جەڵتەت دەکات

بابەتی دواتر

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت لە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share