راگەیەندراوێك لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی راگەیەندراوێكی لەبارەی بەشداریی سەرۆكی یەكێتی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریکرد لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2024، لە کۆنفرانسەکەدا توانی راستەوخۆ پەیامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بگەیەنێتە هاوڕێ و هاوپەیمانان لە جیهاندا.

لە ماوەی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆک بافڵ چەندین کۆبوونەوەی بەشێوەی تایبەت و فەرمی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتەکان، دیپلۆماتکاران، سیاسییەکان و شارەزا سەربازییەکاندا کرد تاوەکو بارودۆخی جدیی عیراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بگەیەنێتە سەرۆک و بەرپرسە باڵاکانی جیهان.

سەرۆک بافڵ جەختی لەو راستییە کردەوە، شەڕ دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکان کۆتایینەهاتووە و تیشکی خستەسەر ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرەی کە بەهۆی ململانێ هەرێمییەکانەوە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.

هەروەها پێویستیی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و عیراق روونکردەوە و رایگەیاند، مانەوەی هێزەکان دەبێت بەشێوازێک بێت کە لەگەڵ خواست، پێویستییەکانی ئاشتی و سەقامگیریی ئەمڕۆی ناوچەکەدا بگونجێت.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتی کرد بۆ زیاتر هەماهەنگیی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا. گرنگیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، ئامادەکارییەکان لە کاتی خۆیدا و دڵنیایی سەرکەوتن و بێگەردی ئەم هەڵبژاردنانە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجامدان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

تاوەری ئیڤڵ دادەخرێت

بابەتی دواتر

وتەبێژی یەکێتی: تورکیا شتێک داوا دەکات لای ئێمە بوونی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 170 هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان بردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلاری…
Total
0
Share