وەزیری رۆشنبیری و لاوان: پشتیوانی لە كاراكردنەوەی سندووقی خانەنشینی رۆژنامەنووسان دەكەین

وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێم لە شاری سلێمانی پێشوازیكرد لە تیمی رێكخراوی “ئاران” بۆ پەرەپێدانی كەلتووری مەدەنی.

لە راگەیەندراوێكەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ تیمی رێكخراوی ئاران گفتوگۆ لە بارەی كاراكردنەوەی سندووقی خانەنشینی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان كرا كە بە گوێرەی یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2001 لە هەرێمی كوردستان دامەزراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمی رێكخراوەكە داوایەكیان ئاڕاستەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان كرد، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ئەو سندووقە بخرێتەوە كار و رۆژنامەنووسان بتوانن وەك توێژەكانی دیكە خانەنشین ببن.

هاوكات وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان باسی لە گرنگی ئەو سندووقە كرد ‌و ئاماژەی بەوەكرد،‌ “هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ و بەرگری لە كاراكردنەوەی سندووقە دەكات، چونكە ئەوە بەشێكە لە مافی رۆژنامەنووسان و دەستەبەری داهاتوویان دەكات و ئەو پرسە بە یاسا ڕێكخراوە و گرنگە كار بە دەقی یاساكان بكرێت بۆ خزمەتی توێژەكانی كۆمەڵگە”.

بابەتی پێشتر

سامانە سروشتییەکانی هەرێم: وەفدێکمان سەبارەت بە ناردنی کاروانی دووەمی نەوت لە بەغدادە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە: دابەشكردنی ئاوی ماڵان دەستیپێكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای دەربەندیخان-سلێمانی داخرا

بەهۆی رژانی نەوتی رەش و  دروستبوونی  ئاستەنگی  لەسەر رێگای  دەربەندیخان  وارماوا نزیک گوندی بیرکێ، رێگای  دەربەندیخان-سلێمانی  داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

کەسێک لە کونەماسی خنکا

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سنووری شارباژێر پێیان…
Total
0
Share