وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری لە رێگای پڕۆژەی ڕووناكی، وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بەدابینكردنی كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێری بۆ دوو گەڕەكی شاری دهۆك كە بریتین لە گەڕەكەكانی (بەڕۆشكێ، سەرهەڵدان) كە تێیدا حەوت هەزار هاوبەش و نزیكەی 30 هەزار هاوڵاتی سوودمەندەبن.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، ئەمەش وەك هەنگاوی یەكەم دادەنرێت بۆ دابینكردنی كارەبای نیشتیمانی 24 كاتژمێری لە شاری دهۆك لەلایەن پڕۆژەی رووناكییەوە و ستافی پڕۆژەی رووناكی لە كارەكانی بەردەوامە لە پارێزگای دهۆك و بەمزووانە چەندین گەڕەك و ناوچەی دیكەی شارەكە كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابیندەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پڕۆژەی رووناكی بەردەوامە لە فراوانبوون و تاوەكو ئێستا لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ 35 گەڕەكی جیاواز و 415 هەزار هاوڵاتی سوومەندنبوون لە كارەبای 24 كاتژمێری و نزیكەی 600 مۆلیدە وەستێنراون.