دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆریستێك دەستگیردەكەن

پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگری ورد، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا هێزەكانی دژەتیرۆر و هێزەكانی هاوپەیمانان لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر تیرۆریستێك دەستگیردەكەن.

تیرۆریستی دەستگیركراو لەدایكبووی ساڵی 1985ی ناوچەی بلد لە پارێزگای سەڵاحەدینە و ناوبراو پێشینەی كاری تیرۆریستیی هەبووە لەناو رێكخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامیی داعش.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای دەستگیركردنی رادەستی یاسا كرا بە مەبەستی سزادانی.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە: پڕۆژەی ئاوی (بۆگد-کۆیە) کەوتەوەکار

بابەتی دواتر

بە بڕیارێک ئەنجومەنی نیشتمانیی کوەیت هەڵوەشێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share