لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکران

بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێک لە قەزای سەیدسادق پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئەوەی‌ لە رێکەوتی 4 ی ئەم مانگە کاتژمێر 11:00 ی شەو گەنجێك لەقەزای‌ سەیدسادق كوژرا، لێكۆڵینەوەكانی‌ پۆلیسی سلێمانی بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستیپێكرد كە بۆ شوێنی نادیار هەڵاتبوون، دادوەری‌ لێكۆڵینەوە بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان بڕیاری‌ دەستگیركردنی‌ بۆ دەرکردن، لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانی‌ پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران بەردەوام بوو، سەرەنجام‌ دوای‌ لێكۆڵینەوەیەكی ورد و گەڕانی بەردەوام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن”.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا هەر سێ تۆمەتبار دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

فەرمانگەیەک مامەڵەکردنی بە پارەی کاش راگرت

بابەتی دواتر

لە هەولێر لافاو دروستبووە و چەند ئۆتۆمبێلێک ژێرئاو کەوتوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چەمچەماڵ پشوو راگەیەندرا

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خوێندكاران، دوای راوێژكردن لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ سبەی پێنجشەممە،…
Total
0
Share