پارێزگای هەولێر: سبەینێ پشوو نییە و دەوام ئاساییە

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، سبەینێ پێنجشەممە پشوو نییە و لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەكانی سنووری پارێزگاكەمان دەوام ئاساییە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەكەی بە گشتی گرتووەتەوە دوای هەڵسەنگاندنی رەوشەكە و دیراسەتكردنی لایەنی پەیوەندیدار، سبەی پێنجشەممە پشوو نییە و لەسەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەكانی سنووری پارێزگاكەمان دەوام ئاساییە، لەبەر ئەوەی:-

یەكەم/ هەموو ڕێكارێك لە پاككردنەوەی (ڕێرەوەكانی ئاوی سروشتی باران، ئاوی قورس، كەند و سەرجەم چاڵەكانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەكان، ئاوەڕۆكانی ناوشار) گیراونەتەبەر و پڕۆسەكەش تاوەكو ئێستا بەردەوامە.

دووەم/ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان و فەرمانگەكان (شارەوانی، بەرگریی شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی و تیمەكانی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی) لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێكی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو و بە پێویست نازانرێت سبەی بکرێتە پشوو.

بابەتی پێشتر

لە پارێزگایەك پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

پەروەردەی پێنجوێن لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share