سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری وزەی سعودیە کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە گرنگی هەماهەنگیی و هاوتاکردنی دیدگاکان کرد لەبارەی پاراستنی بازاڕی نەوتەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیرا پێشوازی لە بەشداریی کۆمپانیا سعودییەکان کردووە بۆ ناو بازاڕەکانی عێراق و لەگەڵ ئەمیر عەبدولعەزییز بن سەلمان وەزیری وزەی سعودییە تاوتوێی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، کە لەمیانی سەردانەکەی وەزیری وزەی سعودیە بۆ عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، گرنگە هەماهەنگی هەڵوێستەکان و هاوتاکردنی دیدگاکان سەبارەت بە رێکخستنی بازاڕی وزە و نرخی نەوت لەژێر چەتری ئۆپێکدا هەبێت، بە شێوەیەک کە پاراستنی سەقامگیری مسۆگەر بکات لە بازاڕەکانی وزە لە ناوچەکە و جیهان و بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەکاربەر.