پەرلەمانتارێك: تائێستا چارەنووسی 2800 ئێزدی نادیارە

ئەنجومەنی نوێنەران كار لەسەر پەسەندكردنی پرۆژەیاسایەك بۆ قەدەغەكردنی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەكات و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، پرۆژەكە بەشێوەیەكی سەرەكی ئێزدییەكان دەگرێتەوە كە تائێستا زیاتر لە 2800 كەسیان نادیارن.

شەریف سلێمان، ئەندامی لیژنەی كۆچ و ئاشتەوایی كۆمەڵگای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران كار لەسەر پەسەندكردنی پرۆژەیاسای قەدەغەكردنی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكات، بەتایبەت دوای تاوتوێكردنی راپۆرتی هەڵمەتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی لەپێناو گەڕان بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان و بەزۆر بێسەروشوێنكراو.

وتیشی، “یاساكە بەشێوەیەكی سەرەكی پێكهاتەی ئێزدی دەگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە رابردوودا لە ئاكامی تاوانی گروپە تیرۆرستییەكانی داعشەوە زیانی زۆری بەركەوت، بەهۆیەوە لە ئابی ساڵی 2014ەوە زیاتر لە شەش هەزار ژن و منداڵ رووبەڕووی رفاندن و بێسەروشوێنبوون بوونەوە”.

توانراوە نزیكەی سێ هەزار لە ژن و منداڵ بدۆزرێنەوە، لەكاتێكدا تائێستا نزیكەی دوو هەزار و 800 ژن و منداڵ ماوەی 9 ساڵە بێسەروشوێنن، ئەو پەرلەمانتارە وای وت.

دووپاتیشیكردەوە، لیژنەكەیان هەوڵ بۆ دۆزینەوەیان دەدات لەڕێی گەڕانی مەیدانی، پشتبەست بەو بڕیار و یاسایانەی چاوەڕوانكراوە بەمنزیكانە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندیان بكات.

شەریف سلێمان باسی لەوەشكرد، گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوواندا لەناو وڵات و لە وڵاتانی دراوسێش دەبێت. داوایشی لە حكومەت كرد لیژنە و تیم بۆ گەڕانی مەیدانی بە شوێنیاندا پێكبهێنێت.

بابەتی پێشتر

سێ هەڵبژاردن لە ئیندۆنیزیا دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

لە شەڕی دوو دراوسێدا کەسێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێنینەوە

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایدەكات، بەغداد ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەگرێتەبەر بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم…
Total
0
Share