کۆرۆنا شێوە گۆڕاوەکە گەیشتە ئێران

وەزیری تەندروستیی ئێران پشتڕاستیکردەوە کە کۆرۆنا شێوەگۆڕاوەکە گەیشتووەتە وڵاتەکەوە و کەسێک هەڵگریەتی کە لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە.

سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ 5ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند، “کەسێک کە لەبەریتانیاوە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و لە فڕۆکەخانەی تاران دابەزیووە، بەڵام هەڵگری ڤایرۆسە شێوەگۆڕاوەکە بووە”.

سەعید نەمەکی ڕاشیگەیاندووە، دوای ماوەیەکی زۆر ژمارەی مردن لە ئێران بووە بە دوو ژمارەی و لە ماوەی 24 کاتژمێردا تەنها 98 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

وەزیری تەندروستیی ئێران لەبارەی ئەو کەسەی توشی ڤایرۆسە شێوەگۆڕاوەکە بووە وتوویەتی، “دۆخی تەندروستی ئەو نەخۆشە باشە و بە وتەی خۆی زۆر تێکەڵاوی لەگەڵ خەڵکی دیکەدا نەبووە و لەگەڵ ئەوەش پشکینین بۆ کەسانی دەوروبەری کراوە، بەڵام هیچ نیشانەیەک لە ڤایرۆسە تازەکە لەناو ئەواندا نەدۆزراوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

ڕۆمەنیگە: سکۆدیتۆ؟ یوڤی شکستناهێنێت، بەڵام ئینتەر دەبێتە پاڵەوان

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. لە 24 كاتژمێردا شەش توشبووی كۆرۆنا مردوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت گەیشتە ئێران

جنین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، بە سەردانێك لە تارانە، نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكانیش ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرادەكات. نوێنەرایەتیی…
Total
0
Share