241 ملیۆن دۆلار خستنەڕووی ئەمڕۆی بانکی ناوەندیی عێراق بوو

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ بڕێکی زیاتری دۆلاری بەراورد بە دوێنێ و چەند رۆژی رابردوو خستەبازاڕەوە و کۆی گشتی 241 ملیۆن بوو.

بە گوێرەی خشتەی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 241 ملیۆن و 810 هەزار و 397 دۆلاری فرۆشتووە و لەو بڕەش، 219 ملیۆن و 830 هەزار و 397 دۆلاری حەواڵە بووە و 21 ملیۆن و 980 هەزار دۆلاری کاش بووە.

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە نێوان 151 هەزار و 750 دینار بۆ 152 هەزار و 250 دیناردایە لە ئەمڕۆدا.

 

بابەتی پێشتر

دەربەندیخان.. ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سوتەمەنی وەرگەڕا و کەسێک برینداربوو

بابەتی دواتر

قەڵاکەی دێرین ئەحمەد تەقێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share