وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە چوارچێوەی رێنماییەکاندا سێ پۆست لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ جاری دووەم رادەگەیەندرێت و ئارەزوومەندان دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن”.
سەبارەت بە پۆستەکان لە رێنماییەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمدا هاتووە کە پۆستەکان بریتین لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، راگری کۆلێژی تەکنیکیی ئەندازیاری و راگری پەیمانگەی تەکنیکیی کۆیە.
دەشڵێت، “رۆژی 21ی شوباتی 2024 دواکاتە بۆ پێشکەشکردنی سی ڤی و پوختەی راژە و یەکەمین فەرمانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکانی و کارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی، هەروەها پێویستە پوختەی راژەکەی لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسندکرابێت”.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە:
https://www.facebook.com/share/p/SUdH1GnFBDnQp66N/?mibextid=2JQ9oc