لوتکەی حکومەتەکانی جیهان بۆ ساڵی 2024 بەڕێوەدەچێت

سبەی لوتکەی حکومەتەکانی جیهان بە بەشداری زیاتر لە 25 سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و 120 نێردە و شاندی حکومەتەکان و 85 رێکخراویی نێودەوڵەتی و ناوچەیی دەستپێدەکات.

بڕیارە لە 12 تا 14ی شوبات لە دوبەی ئیماڕات، یازدەهەمین خولی لوتکەی حکومەتەکانی جیهان (WGS) بەڕێوەبچێت. لوتکەکە بە تەوەری “داڕشتنی نەخشەی حکومەتەکانی داهاتوو”، ئامانجی پێشبینیکردنی دەرفەت و ئالنگارییەکانی داهاتووە هاوکات لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان و تەشەنەسەندنیان.

خولی ساڵی 2024ی لوتکەکە لە کاتێکدایە کە جیهان رووبەڕووی چەندین ئالنگاری ئابوری و کۆمەڵایەتی دەبێتەوە، لەگەڵ گەشەسەندنی رۆڵی تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد لە ئاراستەکردنی ئابورییەکان و ئۆپەراسیۆنە جۆراوجۆرەکانی حکومەت و دامەزراوەکان.

لوتکەکە وەک دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان حکومەتەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی تایبەت لە رێگەی چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان لە رێگەی هاوکاری نێودەوڵەتییەوە دەبینرێت.

بە ئەجندای کۆبوونەوەکە کە بڵاوکراوەتەوە، هەریەکە لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق قسەدەکەن.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتێکی هەرێم دامەزراندنی راگەیاند

بابەتی دواتر

یەكێتی و گۆڕان: شایستەی دارایی هەرێم تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان نەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share