دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆڕێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆڕێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە و دواین تۆمەتباریان بە برینداری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوا دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، 8ی ئەم مانگە لە ناحیەی تەكیە بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە هێزەكانی ئاسایش هەوڵی دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەریاندا، لەئەنجامدا تۆمەتبار بە چەك رووبەڕوی هێزەكانمان بووەوە، سەرئەنجام توانرا بە برینداری دەستگیربكرێت و بڕی دوو كیلۆگرام ماددەی كریستاڵیش دەستی بەسەردا گیرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكە لە چوارچێوەی دەستگیركردنی سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە بازرگانەبوون، كە دوێنی دواین تۆمەتباریان بە برینداری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوا دەستگیركرا.

بابەتی پێشتر

دوو رێوشوێن بگیرێتەبەر بەهای 100 دۆلار لە نێوان 135 بۆ 140 هەزار دیناردا جێگیردەبێت

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەی مووچە دابەشدەكرێت؟

وتەبێژی حكومەتی هەرێم وادەی دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و مووچەخۆرانی دیكە ئاشكرادەكات. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share