پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد لە كوێدا پێی بكرێت دەیەوێت ژانەسەر بۆ هەرێم دروستبكات و وەك پارێزگایەك مامەڵەی لەگەڵدا بكات و دەشڵێت” بەغداد مۆفەق نەبووە لە حوكمڕانی”.
شوانی كەلار پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بەغداد مۆفەق نەبووە لە حكومڕانی، درۆكردن بە عیبادەت دەزانن، بەشێكی زۆریان لە بۆسەدان بۆ هەرێمی كوردستان و نییەتیان پاك نییە و كاتێك ئیشیان پێمانە وەرەقەی سپی دەهێنن بۆمان واژوودەكەن، بەڵام لێی پەشیمان دەبنەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە دەشڵێت، “جگە لە فشارە هەرێمییەكان بەغداد لە كوێدا پێی بكرێت دەیەوێت ژانەسەر بۆ هەرێم دروستبكات و سیستمی لامەركەزی بگەڕێنێتەوە و وەك پارێزگایەك مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بكات”.