ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی كۆگایەكی زەیتی زەیتوونی ساختەو رەنگكراودا دەگرێت كە مۆڵەتی كاركردنی نییە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر تێیدا هاتووە، تیمەكانی بەدواداچوون بۆ خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچووی ئاسایش، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و كوالێتیی كۆنترۆڵ، دەستیان بەسەر كۆگایەكی (ڕۆنی زەیتی زەیتوون)ی ساختە و بێمۆڵەتدا گرتووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لە كۆگاكەدا رۆنی زەیتی ئاسایی هاوردەكراوە و بە رێگایەكی ساختە و بە بەكارهێنانی رەنگی سەوز، رەنگی زەیتەكەیان گۆڕیوە و كردوویانە بە زەیتی زەیتوونی سروشتی و لە تەنەكەی تایبەت كراوە و لۆگۆی ساختەی پێوە كراوە، كە گوایە زەیتی زەیتوونی سروشتییە و بەنیازبوون لە بازاڕەكاندا بە زەیتی زەیتوون و بە نرخێكی گران بیفرۆشنەوە بە هاوڵاتییان.
ئاسایشی هەولێر دەشڵێت، “تیمەكانیان دەستیان بەسەر كۆگاكە و سەرجەم كەلوپەلەكاندا گرت و رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە گیراوەتەبەر كە لە كۆگاكەدا كاریانكردووە.