بانکی ناوەندیی عێراق 36 ملیۆن دۆلار کاشی خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی داتاکان، ئەمڕۆ بڕێکی بەرچاوی کاشی خستووەتەبازاڕەوە کە 36 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی کاشی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکە، 209 ملیۆن و 264 هەزار و 308 دۆلاری فرۆشتووە و لەو بڕەش 36 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاری کاش بووە و 172 ملیۆن و 914 هەزار و 308 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانیی بووە.

نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەمڕۆ بەرامبەر بە 151 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

بۆرییەکی نەوت لەسەر رێگەی پشتێنەی کەرکوک شکا

بابەتی دواتر

وڵاتێکی ئەندامی هێزەکانی هاوپەیمانان پابەندی بە بڕیاری عێراق بۆ کشانەوە رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share