بانكی ناوەندیی عێراق رێكارێكی نوێ لەبارەی دۆلارەوە پەیڕەودەكات

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، رێكارێكی نوێ بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران پەیڕەودەكەن و دەشڵێت، “ئەو میكانیزمەی پێشتر پەیڕەوكراوە گرفتی بۆ بەشێك لە گەشتیاران دروستكردووە و كار بۆ ئەوە دەكرێت كە گەشتیاری راستەقینە لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی رەسمی سوودمەندبێت”.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، ئەو میكانیزمەی پێشتر بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران پەیڕەوكراوە گەشتیاری راستەقینە سوودمەندنەبووە و دووچاری گرفت بوون كە زۆركات دۆلاریان بە ئاسانی بەدەست نەگەیشتووە، هەر بۆیە كار بۆ ئەوە دەكرێت كە میكانیزمێكی نوێ پەیڕەوبكرێت كە تەنها گەشتیاری راستەقینە لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی رەسمی سوودمەند بێت.

وتیشی، “لە ئێستادا لە دۆخێكی ئارامدان سەبارەت بە دابینكردنی دۆلار بۆ كڕیاران و یەدەگی پێویستیش لەبەردەستدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ فەرەیدوون: پاشەكەوتی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ مووچەخۆران و پیرۆزبایی لە هەموو لایەك دەكەم

ئاسۆ فەرەیدوون پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە تەلاری پەرلەمان رایگەیاند، پاشەكەوتی مووچە…
Total
0
Share