پۆلیسی دارستان لەبارەی چارەنوسی “شێرەکەی بازیان”ەوە ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئاماری چالاکییەکانیان لە ساڵی ڕابردوودا لەبارەی چارەنوسی ئەو شێرەی هاوڵاتییان لە دەوروبەری بازیان بینیبویان ڕایگەیاند، ئەوان چەند بەدواداچوون و گەڕانیان کردووە لە زەوی و لە ئاسمان نەیان دۆزیوەتەوە.

هێمن كەمەر خان بەڕێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنجی کانوونی دووەم، ڕایگەیاند، “ئەگەرچی هاوڵاتییان ئاگاداریان کردبووینەوە کە شێرێک لەو ناوچەیە هەیە، بەڵام ئێمە ئەو ناوچانە گەڕاین و بە فڕۆکەش لە ئاسمانەوە چاودێری ئەو ناوچانەکرا، بەڵام شێرەکە نەدۆزراوەتەوە”.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە ساڵێکدا نزیکەی 16 هەزار درەخت لە پارێزگای سلێمانی لەناوچوون.

ئامارەکەی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، “لەماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 13 هەزار درەخت بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەناوچوون و سێ هەزار درەختیش ڕاستەوخۆ بە دەستی سەرپێچیکاران بڕاونەتەوە”.

بەپێی ئامارەکە ساڵی ڕابردوو 536 کەس بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕاوکردنی ماسی و گیانداری کێوی و تێکدانی سروشت دەستگیرکراون و ڕوبەڕوی یاسا کراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. ئەو پێنج گیاندارەی بۆ هەمیشە ماڵئاوایمان لێدەکەن

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share