دوای دەستگیرکردنی لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانێک لە هەولێر، رۆژنامەنووس دیاکۆ حسێن ئازادکرا.
دیاکۆ حسێن، رۆژنامەنووس، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای پێنج کاتژمێر دەستگیرکردنم لە ئاسایشی گشتیی هەولێر، کاتژمێر 2:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ ئازادکرام.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەکاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ دەستگیرکرام، هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو مۆبایلەی کە پێم بوو دەستیان بەسەرداگرت تاکو ئەو کاتەی ئازادکرام، دواتر رادەستیان کردمەوە و بینیم چەند وێنەیەکی خۆپیشاندانەکەیان تێدا سڕیبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی شوباتی 2024 لە کاتی رووماڵکردنی خۆپیشاندانی حیزبی شیوعی کوردستان لە شاری هەولێر، دیاکۆ حسێن، پەیامنێری دهزگای ستاندارد، لەلایەن هێزێکی ئهمنییەوە دهستگیركرا.