سوریا.. دوای 12 ساڵ هاوڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ لە وڵاتەکەیانەوە گەشتی حەج ئەنجامبدەن

باڵیۆزی سوریا لە سعودیە رایگەیاند، “لەمساڵەوە هاوڵاتییانی سوریا دەتوانن راستەوخۆ گەشتبکەن بۆ سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج”.

ئەیمەن سوسان، باڵیۆزی سوریا لە سعودیە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، “دوای 12 ساڵ لە راگرتنی، ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن لە سوریاوە و لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتی ئەوقافەوە راستەوخۆ گەشتی حەج ئەنجامبدەن و رێکارەکانی ئەو پڕۆسەیەش لە کۆتاییدایە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەهێزکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات دێت بۆ گەڕانەوە بۆ پەیوەندییەکانی پێشوو”.

مانگی رابردوو وەزارەتی ئەوقافی سوریا لە بەیاننامەیەکدا جەختیلەوە کردەوە، “لە میانەی کۆبوونەوەی وەزیری ئەوقاف و وەزیری حەج و عومرەی سعودیە کە لە شاری جدەی ئەنجامدرا، بڕیاردرا بۆ ئەمساڵ گەشتی حەج و عەمرە لە دیمەشقەوە راستەوخۆ ئەنجام بدرێت”.

لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا ئاسایکردەوە و دوای چەند هەفتەیەک کۆمکاری عەرەبیش بڕیاریدا حکومەتی سوریا لە کۆبوونەوەکاندا بەشداریبکات.

بابەتی پێشتر

پاکستان.. لە هێرشێکی چەکداریدا 10 پۆلیس کوژران

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share