ئەو كەسەی شامپۆی بە ئۆنلاین فرۆشتبوو و بووە هۆی تێكچوونی تەندروستیی هاوڵاتییەك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “دوای لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكان، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، “دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە شامپۆی پێ‌ فرۆشراوە و دوای بەكارهێنانی بارودۆخی تەندروستی تێكچووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

دەشڵێت، “ئێستا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 416 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share