مامۆستایەکی زانکۆ هێرشدەکاتە سەر کچە خوێندکارێک

لە بەشی راگەیاندنی زانکۆیەکی ناحکومی مامۆستایەک لە هۆڵی خوێندن هێرشدەکاتە سەر کچە خوێندکارێک و برینداری دەکات.

ئاسۆ هاشم پارێزەری کچە خوێندکارەکە رایگەیاند، مامۆستاکە بە پێنوس هێرشیکردووەتە سەر کچە خوێندکارێکی قۆناغی یەکەمی بەشی راگەیاندن و برینداری کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بەهۆی لێکتێنەگەیشتنەوە روویداوە، 31 خوێندکار ئامادەن شاهیدی بدەن لەبەردەم دادوەر، لە ئێستادا کچە خوێندکارەکە چووەتە بەردەم دادوەر و چاوەڕێین بزانین چ بڕیارێک دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا پێشوازی لە ڕونکردنەوەكەی حکومەت لەبارەی سزادراوانی بادینان دەکات

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە ڕونکردنەوەی حکومەتی ھەرێم دەکات کە ڕایگەیاندوە کۆبونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکاران تاوان نییە.…
Total
0
Share