دوو کەس بە تۆمەتی دزینی 18 ملیۆن دینار دەستگیرکران

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، بەتۆمەتی دزینی 18 ملیۆن دینار دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆماركرد كە قاسەی فرۆشتگاکەی شكێندراوە و بڕی 18 ملیۆن دیناری لێدزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵنەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد.

باس لەوەش دەکات، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، سەرەنجام توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، ح،ب،ع لەدایكبووی 1980 و أ،ح،ع لەدایكبووی 1979 بەناسنامە سوری، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

پێشمەرگەیەکی هێزەکانی کۆماندۆ لە کاتی مەشق و راهێناندا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share