پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەستیپێكرد.
لە كۆبوونەوەكەدا پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک و نەینەوا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە هەرێم و پەیوەندی نێوان هەردوو حزبەکە، بەشێک لە گفتوگۆکان پێکدەهێنن.