“نابێت بودجە بەو جۆرە تێبپەڕێندرێت”

پەرلەمانتارێك دەڵێت، “پرۆژەیاسای بودجە شكست بە وەزارەتە بەرهەمهێنەرەكان دەهێنێت و زۆربەی وەزیرەكان ئاگادارنین بودجە چییە و چی دەگوزەرێت.”

بورهان مەعموری، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “ناكرێت پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بەو جۆرەی ئێستای تێبپەڕێندرێت و پەسەندبكرێت.”

ناوبراو لە لێدوانێكدا وتی، “زۆربەی وەزیرەكانی حكومەتەكەی كازمی، ئاگاداری بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجە نین و نازانن بودجەكە چۆنە.”

بە وتەی پەرلەمانتارەكەی سائیرون، “پرۆژەیاسای بودجە دەیەوێت شكست بە وەزارەتە بەرهەمهێنەرەكان بهێنێت و بە بەرنامە كار بۆ لێدانی ئەو وەزارەتانە كراوە.”

بورهان مەعموری بە پێویستی دەزانێت پرۆژەیاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و دەڵێت، “لیژنەی یاسایی پەرلەمان پێویستی بە 10 ڕۆژە بۆ ئەوەی دەستكاریی پرۆژەیاسای بودجە بكات و هەمواریبكاتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەحیا رەسوڵ: داوامان لێکراوە یاسا لەسەر بکەرانی هێرشی سەر سەربازگەکان جێبەجێبکەین

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایدەگەیەنێت، “دووپاتیدەکەینەوە هێرشەکانی سەر بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان رەتدەکەینەوە و فەرماندەی گشتی، هێزەکانی راسپاردووە…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتيی كۆمار: ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری كرمان دەكەین

سەرۆكایەتیی كۆمار راگەیەندراوێك لەبارەی تەقینەوەكانی پارێزگای كرمان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵادەكاتەوە و ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات. سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share