لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە هۆشداری دەدرێت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار – رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا سەرپێچی بكات و تابلۆكەی بگۆڕێت لێپێچینەوەی توندی لەگەڵدا دەكرێت و رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار- رۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هیچ سزایەك نابەخشرێت و هەر سەرپێچییەك بكات سزادەدرێت و ئەگەر دەركەوت شۆفێرەكەی سەرپێچی كردووە و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی گۆڕیوە رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

وتیشی، “لەگەڵ بوونی هەر سەرپێچییەكدا دەركەوت شۆفێرەكەی تابلۆكەی گۆڕێوە لێكۆڵینەوەی ئەمنیشی لەگەڵدا دەكرێت و چاوخشاندنەوەی پێشینەی تاوانی بۆ دەكرێت و چاوپۆشی لێناكرێت”.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی دایەنگە حكومییەكان دەست بە دەوام دەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share