دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 15 بومەلەرزە لە عێراق روویانداوە.
بەپێی ئامارەکانی دەستەکە، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا 39 بومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون لەو ژمارەیەش 15 یان چەقەکانیان لە ناوخۆی عێراقدا بووە.
ئاشکراشیکرد، لەو ژمارەیە حەوت بومەلەرزەیان لە پارێزگای دهۆک بوون، دووانیان لە نەینەوا و واست، یەک بومەلەرزە لە پارێزگاکانی هەولێر و دیالە و سەڵاحەدین و بەسرە روویانداوە.