حکومەتی عێراق: نابێت خاکی عێراق ببێتە شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکان

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هیچ هەماهەنگییەک لەگەڵ لایەنی ئەمریکی نەبووە بۆ هێرشی دووژمنکارانەی ئەمریکا لەناو عێراقدا.

باسم عەودای وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە، رەتیکردەنەوە بە هیچ جۆرێک هاوکاری و هەماهەنگی لەگەل لایەنی ئەمریکی هەبووبێت سەبارەت بەو هێرشەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە کردیانە سەر چەند ناوچەیەک لە عێراق و سوریا.

وتەبێژی حکومەتی عێراق دەشڵێت، “ئیدارەی ئەمریکا دەستدرێژییەکی نوێی بۆ سەر سەروەری عێراق ئەنجامدا، وەک شوێنەکانی هێزە ئەمنییەکانمان، لە ناوچەکانی عوکاشات و قائیم و 16 کەس بەهۆی هێرشەکەوە کوژراون و 25 کەسیش برینداربوون کە هاوڵاتی سڤیلیان تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنی ئەمریکی بە مەبەست راستییەکانیان چەواشە دەکات بە راگەیاندنی هەماهەنگی پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی ئەم دەستدرێژییە، ئەمەش بانگەشەیەکی درۆیە بە ئامانجی چەواشەکردنی رای گشتی نێودەوڵەتی و رەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی یاسایی بەرامبەر ئەم تاوانەی ئەنجامیانداوە.”

جەختیشی کردووەتەوە، ئەم جۆرە هێرشانە ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدات، باسی لەوەشکردووە، نابێت خاکی عێراق ببێتە شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.

کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەشێکی دیکەی قسەکانی وتەبێژی حکومەتی عێراق بووە و دەڵێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەرکی خۆی دەرچووە و بووەتە مەترسیی لەسەر عێراق و سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکە و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.

راشیگەیاندووە، هەموو هەوڵێک دەگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و ئەخلاقی و دەستوریی بۆ پارێزگاری لە خاکی وڵات و پاراستنی رووحی کوڕانی هێزە ئەمنییەکان.

بابەتی پێشتر

پیسبوونی ژینگە بەهۆی پلاستیکەوە، هۆکاری مردنی زیاتر لە ملیۆنێک زیندەوەری دەریاییە

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێك لە بەنداوێكی ئاكرێ دەرهێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share