وردەکاریی بەئامانجگرتنی چەند ناوچەیەک لە سوریا و عێراق لەلایەن ئەمریکاوە

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی هەفتەیەک بەسەر رووداوی هێرشەکەی سەر سوپای ئەمریکا لەسەر سنوری ئوردن –سوریا و کوژرانی سێ سەربازی وڵاتەکە، ئەمریکا بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیدا، درەنگانی شەوی رابردووش چەند بنکە و بارەگایەکی هێزە چەکدارەکانی لە سوریا و عێراق بۆردوومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق و رۆژهەڵاتی سوریا بۆردوومان کراون، لەو ناوچانەی ئەو هێزانەی لێیە کە (سەر بە ئێران) وەک خۆیان دەڵێن هەژماردەکرێن.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) وردەکاریی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر عێراق و سووریای ئاشکرا کرد، 85 ئامانجی کردۆتە ئامانج، جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ئاشکرایکردووە کە هێرشەکان لە حەوت شوێن چڕبوونەتەوە، سێ لەو شوێنانە لە عێراق، و چوار شوێن لە سوریا.

هێرشەکان بە 125 مووشەک ئەنجامدراون و لەلایەن فڕۆکەی بی 1 ئەنجام دراون، هەشتا و پێنج ئامانجی ئەو دوو وڵاتەیان کردۆتە ئامانج کە هێزەکانی (سەر بە ئێران) بەکاریان دەهێنن.

هاوکات، لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، شاری قائیم و ناوچە سنوورییەکان وڵات رووبەڕووی چەند هێرشێکی مووشەکی هێزەکانی ئەمریکا بوونەتەوە و بە پێشێلکردنەی ئاشکرای سەروەری عێراق ناوی برد.

 

بابەتی پێشتر

لە زاخۆ تۆمەتبارێك دوای هەشت رووداوی دزیكردن دەستگیركرا

بابەتی دواتر

پێشتر حكومەتی عێراق ئاگاداركراوەتەوە<br> كۆشكی سپی وردەكاریی هێرشەكان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share