زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ عێراق ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ هاوتاكردنی مووچەی زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدانی هەرێم نووسراو بۆ نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم كراوە و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە بكەوێتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە”.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە واژووی 88 پەرلەمانتار داوای هاوتاكردنی مووچەی زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم هاوشێوەی عێراق كراوە و حكومەتی عێراق نووسراوی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد كردووە تا بۆچوونی وەربگیرێت و وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بدرێتەوە و دواتر حكومەتی عێراق پێشنیازەكەی ئێمە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكاتەوە بۆ دەنگدان.

راشیگەیاند، یەكلاكردنەوەی پرسی هاوتاكردنی مووچەی زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە جگەلە پەرلەمانتارە كوردەكان پەرلەمانتاری پێكهاتەكانی دیكەش واژوویان لەسەر پێشنیازەكەمان كردووە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی سودانی: ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی هەولێر بۆ رای گشتی دەخرێتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی چەند فەرمانگەیەکەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەسەر موچەی بەڕێوبەرایەتییەکانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ڕونکردنەوەکانی وەزارەتی…
Total
0
Share