بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە نزیک 81 دۆلار مامەڵەی دەکرێت

نرخی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مامەڵە بازرگانییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بە پاڵپشتی ئاماژەکانی یەدەگی فیدراڵی سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنی کەمکردنەوەی رێژەی سوود.

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە 80 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرامبەر بە 76 دۆلار مامەڵەی دەکرێت.

جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا رایگەیاند، رێژەی سوود گەیشتووەتە لوتکە و لە چەند مانگی داهاتوودا دادەبەزێت، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی دابەزینی هەڵاوسان و چاوەڕوانی بەردەوامبوونی گەشەسەندن بۆ هەلی کار و ئابووری، ئەوەش وای کردووە نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێنج ملیار کەسە

بابەتی دواتر

ئەو خوێندکارەی لە بەشی ناوخۆیی زانکۆی هەڵەبجە کەوتەخوارەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share