بەشی كوردیی رادیۆی سوید داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی رادیۆی سوید بڕیاریدا بە داخستنی بەشی کوردی.

رادیۆكە بڵاویكردەوە، بڕیارەكە لە چوارچێوەی سیاسەتی پاشەکەوتکردن و کەمکردنەوەی خەرجییەکانە.

لۆرین بەرزنجی، هاوکاری بەشی کوردیی رادیۆی سوید وتی، داخستنی بەشەكە “خەسارەتێکی گەورەیە بۆ رۆژنامەوانیی کوردی”.

داخستنەكە جگە لە بەشی كوردی، دوو بەشی دیكەش دەگرێتەوە، وەك ئەوەی رادیۆی سوید ئاماژەی پێداوە.

رادیۆى سوید ساڵی 1938 دامەزراوە، لە ساڵی 1939 پەخشی بە زمانی ئینگلیزی و پاشان بە زمانی ئەڵمانیش دەستپێکرد، پەخشی بەشی کوردی لە 31ی كانونی دووەمی 2001 بە شێوەزارەكانی سۆرانی و کرمانجی دەستیپێكرد.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: با یادی شەهیدانی 1 ی شوبات بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى

بابەتی دواتر

کەشناسی: بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەکە ئازادنەکراون و بەیاسای سەربازی سزادەدرێن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو تۆمەتبارانەی هەڵیانکوتایە سەر خوێندنگایەک و لێدانی خوێندکارێک و باوکی بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە…
Total
0
Share