روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانین لەسبەینێوە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان، راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە روونكردنەوەیەكیدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەروەك ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكاران رایگەیاند سەرجەم بەربەستەكانی بەردەم ناردنی بڕی 618 ملیار دینارەكەی بەغداد تێپەڕێندراوە و هەموو رێكارە ئیداریی و یاساییەكان تەواوبوون چاوەڕوانین لەسبەینێوە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان، راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران رادەگەیەنرێت.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر 13 ملیۆن دینار دۆزرایەوە و رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە

بابەتی دواتر

عەلی عەلاق: چەند بانک و کۆمپانیایەک رێگەیان پێنادرێت مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share