بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ نزیکەی 210 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، زۆرینەی پارەکە بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە، نرخی 100 دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێم و عێراقدا لە سەرو 152 هەزار دیناردایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکە بانکەکە 209 ملیۆن و 540 هەزار و 27 دۆلاری فرۆشتووە و لەو بڕە 198 ملیۆن و 270 هەزار و 27 دۆلاری بەشێوەی حەواڵات بووە و 11 ملیۆن و 270 هەزاری بەشێوەی کاش بووە.
نرخی دۆلار دوای بەرزبوونەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا، لە 151 هەزارەوە بۆ 153 هەزار دینار دوای سزادانی دوو بانکی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و ئاڵۆزبوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆش 100 دۆلار هاوتای 152 هەزار و 500 دینارە.