ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ساڵی نوێوە گرتووەتەبەر.