نرخی دۆلار جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

ئاڵۆزییەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەک و بڕیارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەلایەکی دیکە، دوو هۆکارن بۆ ناجێگیری نرخی دۆلار لەبازاڕە ناوخۆییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بۆ سەروو 152 هەزار دینار بەرزبووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شاری سلێمانی 100 دۆلار بە 152 هەزار مامەڵەی پێوەکراو و دوای کەمێکیش نرخەکەی بۆ 152 هەزار و 300 دینار بەرزبووەوە.

دوێنێ، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر بانکی هودا و بەڕێوەبەری بانکەکە سەپاند بەهۆی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی لایەنێکی دیاریکراو لە دەرەوەی عێراق.

رۆژی 22ی ئەم مانگەش کۆمپانیایەکی عێراقی بواری گەشتیاری بەناوی فلای عێراق بە هەمان شێوە سزادرا لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە.

ئاڵۆزییەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هێرشە درۆنییەکەی شەوی یەکشەممە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی نزیکەی 40 سەربازی دیکە، زیاتربوون، ئەمریکا بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی داوە و ئەوەش بارودۆخی ئابووری ناوچەکەی سەختکردووە، لەناویشیاندا عێراق بە دیاریکراوی.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

وادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لویس ساكۆ گەڕایەوە بەغداد

پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان پاش ماوەیەك لە جێهێشتنی، گەڕایەوە بەغداد. كاردینال لویس ساكۆ، پاتریاركی كڵێسای…
Total
0
Share