دوو پێشنیار بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێن

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، دوو پێشنیار بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران لەئارادایە و دەشڵێت، تێچووی هەمواری سیستمی مووچە دەگاتە 11 ترلیۆن دینار.

مستەفا كەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هەمواری سیستمی مووچەی فەرمانبەران دەچێتە خانەی بڕیارەكانی حكومەت و، پێشنیارەكانی لیژنەی فەرمانی دیوانی (ژمارە 24ی ساڵی 2022) كە لە ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ پەسەندكردنی.

وتیشی، “دوو پێشنیاری هەیە بۆ هەمواری سیستمی مووچەی فەرمانبەران، یەكەم سەرلەنوێ دابەشكردنی بڕی د\یاریكراو بەسەر فەرمانبەراندا بەشێوەیەك دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بهێنێتە ئاراوە”.

سەبارەت بە پێشنیاری دووەمیش ئەو پەرلەمانتارە وتی، “زیادكردنی مووچەیە بۆ ئەو وەزارەتانەی مووچەیان كەمە”.

روونیشیكردەوە، پێشنیارەكان لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێدەكرێن و هیواشیخواست رێوشوێنەكان خێرابن بۆ رێگری لە گواستنەوەی فەرمانبەران لە وەزارەتە مووچە كەمەكانەوە بۆ زۆرەكان، بەمەبەستی پارێزگاریكردن لە تواناكان لەنێو سەرجەم دامودەزگا حكومییەكاندا.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشكرد، هەمواری سیستمی مووچە پێویستی بە زیادكردنی خەرجیی دارایی هەیە لەنێوان 8-11 ترلیۆن دینار، ئەمەش ژمارەیەكی زۆرە و پێویستە حكومەت چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە بەجۆرێك نەبێتەهۆی بارگرانی لەسەر یاسای بودجە بە بڕی زیاتر.

پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سیستمی نوێی مووچە پێویستی بە سازانی سیاسییە بۆ تێپەڕاندنی.

وتیشی، “سیستمەكە تاوتوێی پرسی مووچە دەكات بە دوو ئاراستە، یەكەمیان مووچە كەمەكانی فەرمانبەران و خانەنشینان لەڕێی زیادكردنی و لەبەرچاوگرتنی بژێویی ژیان، دووەم گۆڕینی مووچە زۆرەكان بە ئاراستەی دیاریكردنی سنوورێك بۆیان، بەتایبەت ئەوانەی بە چەند یاسایەك لە دوای ساڵی 2003ەوە دەرچوون، یان ئەو ئیمتیازاتانەی بە هەندێك دەبەخشرێت بەبێ ئەوانەی دیكە لە هەمان پلەی وەزیفیدا”.

بابەتی پێشتر

بڕیارێك لەبارەی ئەوانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەستهێناوە دەرچوو

بابەتی دواتر

پێشبڕکێی دوو ئۆتۆمبێل قوربانی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دووەم جار نەوت دابەشدەكرێت

بۆ دووەم جار نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا دابەشدەكرێت. كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت و هەڵبژاردنێکی سەرکەوت بەڕێوەچوو”. لە کۆنگرەیەکی…
Total
0
Share